بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا، ئاماژەی دایە سەر هەڵمەتی ڕاگرتنی نەوتهەڵگری بریتانیایی و وتی: ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە بریتانیاییەکە لایەنی شاراوەی هەیە کە هێشتا لەسەری باس نەکراوە، لەوانە لە ئەو هەڵمەتەدا فەرماندە باڵاکانی ئێمە لە هێڵی پێشەوە بوون و بەرەوڕووی دوژمن بوونەوە.
ناوبراو وتیشی: کاتێک کە لە ئەو هەڵمەتەدا پاپۆڕی ئەمریکی دەیەویست بێتە نێو ئاوەکانی ئێمەوە، ڕامانگەیاند ئەگەر یەک بست بەرەو لای ئێمە بێن، دەدرێنە بەر مووشەک و دوای ئەو هۆشدارییە، پاپۆڕە ئەمریکییەکە خێرا کشایەوە.
دەریاوان تەنگسیری جەختی کرد: بێ گومان ئەگەر ئەو نەوتهەڵگرە 10 بادیگاردیشی لەگەڵ بایە، ئەگەری نەبوو لە دەستی ئێمەوە هەڵبێت.
Your Comment